الثلاثاء، 3 مارس 2009

رەنگاورەنگ _ تازەترین جۆری ئاژەڵ لە ماڵپەڕی "کانی" ببینە


PNA- KANI- زانایانی پێسپۆر له‌ بواری ئاژه‌ڵان له‌ تازه‌ترین تاقیكردنه‌وه‌یاندا به‌ په‌یوه‌ندانی شێری نێره‌ و پڵنگی مێینه‌، جۆره‌ ئاژه‌ڵێكی دێوه‌زمه‌ی تازه‌ و سه‌ر سوڕهێنه‌ریان به‌ دنیا هێناوه‌.

بۆ زانیاری زیاتر و بینی وێنەکان کلیکی ئەم لینکەیە بکە...

الأحد، 22 فبراير 2009

شیعر – روناكی مانگ.........


kani - روناكی مانگ

ڤینۆس
خودایه‌ ئه‌بێ ئێستا په‌روانه‌ی دڵ
به‌سه‌ر كام وڵاتی ئه‌ڤیندا بفرِێ
ئه‌بێ تێنووی لێوی به‌ كام له‌ ماچه‌كانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی بشكێنێ،
له‌م شه‌وه‌ بێنازه‌دا دڵی گرِگرتووی شیَتم

الخميس، 19 فبراير 2009

هونه‌ری - درێژترین ماچی ڤالانتاینی ئه‌م ساڵ به‌برِی 250 هه‌زار یۆرو خه‌ڵاتكرا


Kani - ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانیایی توانیان ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی له‌ درێژترین ماچ تۆمار بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 30 كاتژمێر ده‌میان له‌نێو ده‌می یه‌كدیدا بوو...درێژه‌

هونه‌ری - ئیشواریا له‌ به‌شی دووه‌می (پڵنگی په‌مه‌یی) به‌شدارده‌بێت


Kani - ئیشواریا ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای بۆلیوود دڵخۆشی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌شداربوونی له‌ به‌شی دووه‌می فیلمی "پڵنگی په‌مه‌یی" راگه‌یاند...درێژه‌

هونه‌ری - عبدولقه‌هار زاخۆیی له‌ نه‌ورۆز (مه‌م و زین) بڵاوده‌كاته‌وه‌


Kani – هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و دیاری بواری هونه‌ری ده‌نگ له‌ ناوچه‌ی بادینان عبدولقه‌هار زاخۆیی كاری ئه‌لبومی (مه‌م و زین)ی به‌ كۆتا هێناوه‌و به‌نیازه‌ له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو له‌ كوردستان و ئه‌وروپا بڵاو بكاته‌وه‌...درێژه‌

الخميس، 12 فبراير 2009

ره‌نگا و ره‌نگ - ئه‌گه‌ر كورِێك عاشق به‌ كچێك ببێت چ هه‌ڵسٍوكه‌وتێك له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات?


kani- وه‌رگێرِانی له‌ فارسییه‌وه‌ / ژیلا

نیمچه‌ پۆزێك لێ ده‌دات، ئه‌ویش ده‌ستی خۆی ده‌بات بۆ لای قورِگی و بۆینباخه‌كه‌ی (روبات) رێك ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌وانه‌شه‌ بۆینباخه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت، یان یاخه‌ی كراسه‌كه‌ی چاك ده‌كات، یانیش ده‌ستێك به‌شانیدادێنێ و ده‌یته‌كێنێ به‌ مه‌به‌ستی لابردنی تۆز و ....درێژه‌

هونه‌ری - "without you" نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی سامی یوسفه‌


KANI - بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ سامی یوسف ئه‌لبومێكی نوێی له‌ كوردستاندا بڵاكرده‌وه‌...درێژه‌

الثلاثاء، 10 فبراير 2009

هونه‌ری - زیاد ئه‌سعه‌د بۆندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌ نوێكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


KANI - ئه‌لبومی گۆرانی "سوێند"ی زیاد ئه‌سعه‌د، برِیار بوو به‌پێی بۆندێك له‌نێوان رادیۆی نه‌وا بڵاو بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بۆنده‌ له‌ نێوانیان هه‌ڵوشێندرایه‌وه...درێژه‌

الخميس، 5 فبراير 2009

هونه‌ری - عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی گه‌رِایه‌وه‌ پله‌ی یه‌كی تۆپ ستران


PNA-KANI - عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی گه‌رِایه‌وه‌ پله‌ یه‌كی به‌رنامه‌ی تۆپ سترانی رادیۆی زاگرۆس و كاروان كامیلیش له‌ پله‌ یه‌ك به‌ره‌و پله‌ی چواره‌م گه‌رِایه‌وه‌...درێژه‌

ره‌نگا و ره‌نگ - چه‌ند خاڵێك بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران


kani- وه‌رگێرِانی له‌ فارسییه‌وه‌ / ژیلا


ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت؛ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و پرِ سۆز بگوزه‌رێنن و به‌ كامه‌رانی و دڵخۆشی ژیان بكه‌ن، ئه‌وا په‌یرِه‌وی ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ بكه‌:...درێژه‌

الأحد، 1 فبراير 2009

هونه‌ری - ئه‌نجلینا جولی به‌رده‌وامیێ ب زنجیره‌ فلمێن تۆمب رایده‌ر ناده‌ت


PNA-KANI- ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌را ناڤدار ئه‌مریكی كو به‌شداری د هه‌ردوو پشكێن زنجیره‌ فلمێ "تۆمب رایده‌ر" كری، بریار دایه‌ كو به‌شداریێ د پشكا سێی یا ڤی فلمی نه‌كه‌ت...درێژه‌

ره‌نگاوره‌نگ - حه‌زده‌كه‌ی سه‌رنجرِاكێش بیت؟


وه‌رگێرِانی له‌ فارسیه‌وه‌/ ژیلا
kani- سه‌رنجرِاكێشی و جوانی دوو چه‌مكی جیاوازن له‌ مرۆڤ، سه‌رنجرِاكێشیش جیاوازه‌ له‌ جوانی، مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ جوان بێت به‌ڵام سه‌رنجرِاكێش نه‌بێت وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ڵام به‌بێ په‌یرِه‌وكردنی چه‌ند خاڵ هه‌رگیز سه‌رنجرِاكێشی بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر نابێت...درێژه‌

الخميس، 29 يناير 2009

هونه‌ری- كاروان كامل بووه‌ تۆپی تۆپ سترانی ئه‌م حه‌فته‌یه‌


Kani- دوای ئه‌وه‌ی كاروان كامیل له‌ به‌رنامه‌ی تۆپ ستران به‌شداربوو، توانی ببێته‌ تۆپی به‌رنامه‌ی "تۆپ ستران" و دیار ده‌رسیم له‌ پله‌ یه‌ك گه‌رِایه‌وه‌ پله‌ی چواره‌م.

به‌رنامه‌ی تۆپ ستران، به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌رییه‌ له‌ رادیۆی زاگرۆس، هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌یه‌ك له‌ كاتژمێر 4,5 خوله‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت و پێشبرِكێ له‌ نێوان 11 هونه‌رمه‌ن ده‌كرێت له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌...درێژه‌

بابەت- خۆشەویستى بەرگریکردن لە خەونە پاکەکان

kani- خەون هەندێک جار جۆرە ئارامیێکە بۆ مرۆڤ، بۆ حەسانەوەی لە نائارامی و جەنجاڵیەکان و تێپەڕاندنی ساتێک لە خۆشی، ئەوە ئەگەر بینینی خەونێکی خۆش بێت.

یاخود لەلایەکی دیکەوە زۆر جار خەون بە مانایەکی تر هەستی پێدەکرێت، ئەگەر خەونەکە لەکاتی بینینیدا وەکو مۆتەکە دەست بخاتە بینە قاقای مرۆڤەوە، کە دەبێتە هۆی داڕمانی ناخی ئەو کەسەو زیاتر نزیک کەوتنەوەی لە ئازارەکان و بێ ئومێد بوونی لە ژیانیدا...درێژه‌

الأربعاء، 28 يناير 2009

هونەری- ئەژدەر وەهبی بە"لێم ببورە" دڵی جەماوه ری خۆی خۆشکرد

Kani- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر دوای پێنج ساڵ بێده‌نگی، ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌لبومی نوێی خۆی به‌ناوی "لێم بیوره‌" بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌م ئه‌لبومه‌ له‌ 14 تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌، گۆرانییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن (ماچ، لێره‌وه‌، دڵی من، شه‌ونم و شیلان، عاشقم، لێم ببوره‌، چاك هه‌ڵپه‌رِی، ده‌نگت نایێ، په‌شیمانم، ئه‌فسانه‌، ماڵئاوا، شایی، ناز نه‌كرییه‌م، ئاوێنه‌ی عه‌شق)...درێژه‌

الاثنين، 26 يناير 2009

هونه‌ری- نه‌ورۆزی داهاتوو ئه‌لبومی نوێی"حه‌سه‌ن شه‌ریف" بڵاوده‌بێته‌وه‌

RUUDAW-KANI-هونەرمەندی گۆرانی بێژ"حەسەن شەریفرایگه‌یاند: ئێستا خەریكی دوایین ئه‌لبومی گۆرانی خۆیەتی كه‌ تائێستا هیچ ناوێكی بۆ دیاری نەكردووە.ئه‌لبومه‌كه‌ لە 12 تراكی گۆرانی و ڵێكهاتووە و ئامادەیه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وە...درێژه‌

الأحد، 25 يناير 2009

هونه‌ری- ئه‌لیسا كه‌وتۆته‌ داوی عه‌شقه‌وه‌

PNA-KANI- هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، كه‌"ئه‌لیسا"ی كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی كه‌وتۆته‌ داوی عه‌شقه‌وه‌و، ئێستا له‌و ژیانه‌دا ده‌ژیت واته‌(ژیانی عه‌شق). درێژە

هونه‌ری- باسكال ده‌ڵێ: حه‌زده‌كه‌م سه‌ردانی كوردستان بكه‌م

KANI- رووداو-هونەرمەندی بەناووبانگی لوبنانی باسكال مەشعەلانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بە(رووداو) رایگەیاند " حەز دەكەم بێمە كوردستان و لەنزیكەوە هەوادارنم ببینم". درێژە

السبت، 24 يناير 2009

هونه‌ری-هه‌ردی سه‌ڵاح له‌ڤیستیڤالی گالای كوردی دانیمارك به‌شداره‌

PNA-kani- هه‌ردی سه‌ڵاح به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی له‌ 28ی ئه‌م مانگه‌، له‌ فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی گالای كوردی به‌شدار ده‌بێت كه‌ ئه‌مساڵ له‌وڵاتی دانیمارك به‌رِێوه‌ده‌چێت.درێژە

الخميس، 22 يناير 2009

هونه‌ری - دیار ده‌رسیم به‌رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كان له‌ تۆپی تۆپ ستران مایه‌وه‌

PNA-kani- دیار ده‌رسیم توانی بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م به‌سه‌ریكه‌وه‌ ببێته‌ یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی تۆپ ستران، دوای ئه‌وه‌ی توانی زیاتر له‌نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رنه‌ماكه‌ به‌ده‌ست بێنێت...درێژە

الثلاثاء، 20 يناير 2009

رەنگاو رەنگ- زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئاماده‌یه‌ كۆلێژێك بۆ مۆسیقا بكاته‌وه

kani-زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئاماده‌ی خۆی‌ نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی‌ كۆلێژێك بۆ مۆسیقا یاخود ( ئه‌كادیمیای‌ مۆسیقی‌) ئه‌هلی‌ له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ كوردستان به‌پێی‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خویندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ به‌گشت پسپۆرو مامۆستایانی‌ ئه‌كادیمیه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولآت دێن و بڕوانامه‌ی‌ ئه‌كادیمی‌ ده‌به‌خشێت به‌ خویندكاران له‌ ژێر قانونء رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ بالآدا كار ده‌كات...درێژە

هونه‌ری - گۆرانییه‌كی نوێ به‌ ده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د بڵاوكرایه‌وه‌

kani-گۆرانییه‌كی نوێ له‌ ئاواز و هۆنراوه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د، دوای ئه‌وه‌ی داویه‌تی به‌ هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیڵێته‌وه‌، به‌م دواییه‌ له‌ تۆمارگاكان به‌ ده‌نگی زیاد خۆی له‌ كاتی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كه‌ بڵاوكرایته‌وه‌.له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌د له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی...درێژە

الاثنين، 19 يناير 2009

هونه‌ری - ئه‌ژده‌ر وه‌هبی گۆرِانكاری له‌ ئه‌لبومی نوێیدا ده‌كات


PNA-kani- ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "له‌ئه‌لبومی ئه‌م جاره‌مدا، گۆرانكارییه‌كی زۆر باشم به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبومی پێشووترمدا كردوه‌".له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ده‌رباره‌ی بێ ده‌نگی له‌م ماوه‌ زۆره‌دا گوتی "له‌ ساڵی (2004)ـه‌وه‌ ئه‌لبومی گۆرانیم به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌ نه‌مویستووه‌ هه‌موو ساڵێك ئه‌لبومێك به‌رهه‌م بهێنم و كارێكی كرچ و كاڵ بهێنمه‌ بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداریم له‌ ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كانی ئه‌وروپا هه‌بووه‌"...درێژە

ره‌نگا و ره‌نگ - ئافره‌تێك به‌ 149 تۆمه‌ت ده‌درێته‌ دادگا


kani- ئافره‌تێكی ئوستورِالیایی به‌ 149 تۆمه‌ت و دابین نه‌كردنی ژیان و خۆراكی ته‌واو بۆ زیاتر له‌ 100 سه‌گ رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌...درێژە

هونه‌ری - عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی له‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی تۆپی ستران بۆ ساڵی نوێ گه‌رِایه‌وه‌ تۆپ


kani- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی له‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی تۆپ ستران له‌ ساڵی نوێ (2009)، توانی بگه‌رِێته‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م، له‌ به‌رنامه‌كانی پار ساڵیش توانی بۆ 11 هه‌فته‌ ئه‌م پله‌ی به‌ده‌ست بێنێت...درێژە